ئەم چیهرە گوڵە سەرەوە قەدەی لالە جەمالە
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1260 مشاهده
ئەم چیهرە گوڵە سەرەوە قەدەی لالە جەمالە
چاو باز کەمەر مامزە شیرین خەت و خاڵە
زولفی شەوە، مەستی خەوە، لەنجەی کەوە یارم
چاو ئەختەرە، ڕووی بەدرە، برۆی عەینی هیلالە
بۆ غارەتی سەر چین و خەتا کافییە قوربان
جەیشی سەری زولفی لەگەڵ ئەم عەسکەری خاڵە
باوەڕ بکە هەرچەند بگریێم من لە فیراقت
خوێنێ جگەرم جارییە هەر شەو لە مەجالە
سۆزیدە نەبێ قەلبێ لە ناو ئاگری عەشقا
ئەم جیسمە لە ڕۆح خالییە وەک شووشە بەتاڵە
خوێن ڕێژە برۆت شێوەی جەللادییە چاوت
حاشا چ دەکەی تیری موژەت شاهیدی حاڵە!
مەنعی مەکە عەونیتخلص کە دەمێک بێتە حزوورت
پەروانەیی ڕووی تۆیە کە موشتاقی ویساڵە!