لە تەرەف کێرەوە بەریدی سەبا
بۆ مودیری قزڵجە
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
1 دقیقه
8790 مشاهده
لە تەرەف کێرەوە بەریدی سەبا
بۆ مودیری قزڵجە نامە دەبا
بۆ جەنابی موقەڕڕەبولخاقان
میرم عەلی بەگ، لە ئەنجەبی نوجەبا
میرم، ئایا چلۆنە عیللەتەکەت
باز بە خارشتە بن گونت عەجەبا
ئیحتیاجت بنووسە، عەیبی چییە؟
مەحرەمی ڕازی تۆم بە عەهدی سەبا
سەد تڕت دا بە کوودەکی لە گونم
ئەی تڕت ڕەعدو وەی تست ڕەشەبا
دوودمانتان چرووکە بونیادی
بو قباحت بنم دگل هە بەباترکی
عەبدووڕەحمان بەگی برات فەرمووی
کە عەلی بەگ بووە بە دێڵەبەبا
هذة إرثكم اخاً واباعربی
خاڵە کوێرەش بە سەراحەت ئەیگوت
کە عەلی بەگ بووە بە دێڵەبەبا
لە ئەبانت ئیبا مەکە میرم
ئابڕووی خانەدان عەلی دەیبا
گەر بەداری قزڵجە تێر ناخۆی
وەرە با شێخ ڕەزاتخلص بە ڕەشتا با