شێخ حسەین وتی دەستەیەک بووین یاری ئەکرا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  376 مشاهده

شێخ حسەین وتی: دەستەیەک بووین یاری ئەکرا، دانیشتبووین، یەکێکیان پێی وتم: وەرە لای من دانیشە. ئەمەوێ «قاپۆتێ» لەمە بکەم؛ یانی سێ نوختەی لێبکەم. وتی منیش وتم: «کە وابوو منیش چاکەت لەگەڵا ئەکەم، وا دێمە پاڵ تۆ بۆ ئەوەی ئەم قوندەرە بدۆڕێنی».