کابرایەکی کورد شێت ئەبێ و ئەیبەنە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  479 مشاهده

کابرایەکی کورد شێت ئەبێ و ئەیبەنە شێتخانەکەی «بەغدا». ڕۆژێک یەکێ لە کاربەدەستە هەرە گەورەکان ئەچێت بۆ سەیر کردنی شێتخانە و بۆ ئەوە بزانێ ناتەواوییان چییە، کە ئەچێ لە ناو هەموو شێتەکانا سەیر ئەکا وا کابرایەک لە پاڵ دیوارێکا بە کزێکەوە دانیشتووە و دەستی خستوتە ژێر چەناگەیەوە. ئەپرسێ: ئەمە چییە؟ ئەڵێن: کابرایەکی کوردە و شێت بووە و هێناویانەتە ئێرە. ئەچێ بە لایەوە پێی ئەڵێ: تۆ چیت؟ شێتەش هیچ خۆی تێک نادا، ئەڵێ: «من نێرگەلەم». ئەڵێ: چۆن نێرگەلەی؟ ئەڵێ: ئەگەر بڕوا ناکەی توتنم لە سەردانێ بزانە چۆن دەست ئەکەم بە قوڵتە قوڵت. کابرای گەورە لەمە زۆر سەری سڕ ئەمێنێ و بە ڕاستی ئەیەوێ ئەم ئیشەی بۆ دەرکەوێ. ئەنێرێ توتنی نێرگەلە دێنن و ئەیدا بە کابرا. کابرای شێتە کڵاوێکی شڕی لە سەرایە دایئەگرێ سەرەکەی چاڵ ئەکا و توتنەکەی تێئەکا و ئەیکاتەوە سەری. ئینجا دەست ئەبا کیری خۆی ئەگرێ و ئەیداتە دەستی کابرا و ئەڵێ: «ها نەفەسی لێدە، بزانە چۆن قوڵتە قوڵت ئەکەم».