ئەم قسەش هەر لە ناو کوردا ئەیگێڕنەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  503 مشاهده

ئەم قسەش هەر لە ناو کوردا ئەیگێڕنەوە، ئەڵێ:

مووسڵمانێک و جوولەیەک و گاورێک چوونە بەر دەرگای بەهەشت، ویستیان بچنە ژوورەوە. قاپیوانەکەی بەهەشت لە مووسڵمانەکەی پرسی، ناوت چییە؟ وتی: «محەمەد». پێی وت فەرموو بچۆرە ژوورەوە. لە گاورەکەی پرسی تۆ ناوت چییە؟ وتی: «پەترۆس». وتی: «یاڵڵا دواوە، ڕێگە نییە». لە جوولەکەکەشی پرسی، ئەی تۆ ناوت چییە؟ وتی: «قوربان شەلەمۆی خزمەتکارت». وتی: «یاڵڵا دواوە دواوە، دەم و فڵقت خواتەوە». لە پاشا جووە بە گاورەکەی وت: وەرە ئێستە من ئەتبەمە ژوورەوە. چوو گونیەکەی هێنا گاورەکەی تێخست و دای بە سەر شانیا، چوەوە بەردەرگای بەهەشت. دەرگاوان لێی پرسی: ئەوە چییە؟ «وتی قوربان کیسە و سەبیلی محەمەدە، لێی بە جێ ماوە، بۆی ئەبەمە ژوورەوە». ئینجا وتی: باشە بچۆ بۆی بەرە.