کابرایەکی کورد کوڕێکی مناڵی خوشکەزای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  458 مشاهده

کابرایەکی کورد کوڕێکی مناڵی خوشکەزای لەگەڵ ئەبێ، بە ڕێبواری شەوێک ڕێیان ئەکەوێتە ماڵە گۆرانێک، ماڵە ئەو شەوە نیسکێنە بە نۆکیان ئەبێ. کوڕە ئەوەندە ئەخوا هەتا لە لووتی دێتەوە. شەو کە ئەنوون لە نیوەشەوا تەقەیەک دێ کابرای کوردە ئەڵێ ئەوە چی بوو؟ کوڕەکە ئەڵێ: «خاڵە هیچ نەبوو، ئەوە من بووم شەقم برد». تومەس نۆکەکە تلیساوەتەوە وتەقاندوویەتی.