مەحموودی وردەشاتری کچێکی هەبوو ئەیدا بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  454 مشاهده

مەحمووی وردەشاتری کچێکی هەبوو، ئەیدا بە مێرد، ڕوویان کردە مەحموو کە قسە بکا. ئەحەی نادری هەلاجیش هەبوو، هەڵیدایە وتی: «برا خاڵە مەحموو بە ڕیشی سپییەوە دەمی خۆی گڵاو ناکا، کوڕی هەس با ئەو قسە بکا».