کابرایەکی خۆشناو جووتێ پێڵاوی تازەی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  515 مشاهده

کابرایەکی خۆشناو جووتێ پێڵاوی تازەی هەبوو. چوو بۆ کاروان بۆ ئەو دەشتی «بێتوێن»ە، تووشی چڕ و دڕکوداڵێک بوو و پێڵاوەکانی داکەند و بە پێی پێ خاوس نایە مل دڕک و داڵەکە. کوتوپڕ چقڵێک ئەچەقێ بە ژێر پێیدا لەسەر پێیەوە دەرئەچێ. لەو کاتەدا کە چقڵەکەیان لە پێی دەرئەهێنا ئەیوت یا ڕەبی شوکر هەر باش بوو پێڵاوەکانم لە پێدا نەبوو ئەگینا کونی تێ ئەبوو.