عەبەی حەمە خەیات لەگەڵ حەموشاغا وەختی خۆی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
767 مشاهده
عەبەی حەمە خەیات لەگەڵ حەمووشاغا وەختی خۆی لای حاجی عەبدولوەفا بوون. پاشان عەبەی خەیات بوو بە حاجی و دەوڵەمەند بوو. ڕۆژێک ئەچنە لای حەمەسەعید خەفاف، حەمووشاغا بە حەمەسەعیاغا ئەڵێ ئاغا بۆی بنووسە یەکێ لە حەجەکانیم بۆ حەواڵە بکا، بەڵام حەجی دووەم و سێیەم نەبێ، چونکە پارەی ئەوانەی بە مووشێن پەیدا کردووە.