مەلا سمایلی کانیسکانی جارێک تووشی کوڕێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  665 مشاهده

مەلا سمایلی کانیسکانی جارێک تووشی کوڕێک ئەبێ. سا بە هەر شتێک ئەبێ سەر ئەخاتە سەر کوڕەکە، کوڕە تۆزێ خۆی هەڵئەگووشێ و ناوچاوی دێنێتەوە یەک، وەکوو یەکێ ژانێکی پێوەبێ. لێی ئەپرسێ ئەوە چیتە؟ کوڕە ئەڵێ وەڵڵا دومەڵم دەرکردووە. ئەڵێ لە کوێ. ئەڵێ بیلامانێ لە کونی قنگمەوە. ئەڵێ هەتیو تۆ قسەیەک بکە بچێتە ئەقڵەوە. ئەڵێ چۆن؟ ئەڵێ دمەڵ عادەتی وایە لە شوێنی تەنگ دەرئەچێ، چۆن لە شوێنی فراوانی ئەوەی تۆوە دەرچووە؟