دڵسووتاوێک دەمێ ساڵ بوو دڵی چووبوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  781 مشاهده

دڵسووتاوێک دەمێ ساڵ بوو دڵی چووبوو لە یارەکەی، هەر بە شوێن هەلێکا ئەگەڕا لەجێگایەک دەستی کەوێ. ئاخری لە پاش چاوەڕوانییەکی چەند ساڵە، جارێک لە شوێنێکی بێ دەنگدا دەستی کەوت و خۆی تێ هەڵسوو. بەڵام حەیتە لە خەودا بوو، هەر بۆی هەڵنەستا، ئەمجا بە ناچاری ڕووی کردە یار و وتی لە پاش چەند ساڵ کە ڕێمان کەوتە ناو دەوڵەتسەرای ڕانت، وتت لاچۆ لە خەو دایە، بلوورینم چییە کارت. یاریش ئیتر پێی هەڵنەگیرا، وتی دەمێ بوو لافی مەردیت لێ ئەدا، نەشتەر لە کارایە، کەچی وەک پەتکی بارە بەڵم سەری شۆڕی لە ئەرزایە.