کوێخا حەوێزی شاخەپیسکە دایکی ئەمرێ پوورە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  771 مشاهده

کوێخا حەوێزی شاخەپیسکە دایکی ئەمرێ، پوورە مریەم هەبوو ئەچێ ئەیشوا و هەموو جار بە کوێخا حەوێزی ئەوت: کوێخا دایک ڕەحمەتیت ژنێکی بەهەشتی بوو. لەو وەختەدا کە ئەمشۆرد هەر پێئەکەنی! چەند جارێک ئەمەی وت، هەر جارەش کوێخا حەوێزی لەبەر خاتری قەبرەکەی دایکی شتێکی ئەدایە، لە ئاخرا پوورە مریەم لە تامی دەرکرد! ئاخر جار ئیتر وتی: پوورە مریەم! واز بێنە، ئەوە بە قوزی تۆ و ئەقڵی من پێئەکەنی. ئەگینا کەی ئەو شوێنە شوێنی پێکەنینە؟!