کوڕە موجزەیەکی تر مێشوولە تۆ چیت ٢٢ دانت...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
850 مشاهده
کوڕە موجزەیەکی تر:
مێشوولە تۆ چیت ٢٢ دانت هەبێ.
بە خوا سەیرە، ئەسپ بۆیە بە پشووە لە هەڕاکردنا، چونکە سپڵی نییە.
خوا هەقە حوشتریش زراوی نییە.
حەیوانی شاخدار سمی نییە، دیارە ئەو حەیوانەی سمی نەبێ شاخی هەیە، کوڕە بێجگە لە ئادەمیزاد، ئەویش حەیوانە کەچی نە سمی هەیە و نە شاخ. ئەوە نازانم کە لە وەختی پەشیمانیدا شاخی لێ بڕوێ.