کتێبێک هەیە جمع الجوامعی پێ ئەڵێن ئەم...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
567 مشاهده
کتێبێک هەیە «جمع الجوامع»ی پێ ئەڵێن ئەم کتێبە باوی هەبووە لەناو فەقێکانا ئەیانخوێند، حاشییەیەک بەسەر ئەم کتێبەوە هەیە «بنان»ی پێ ئەڵێن، خاوەنی ئەم «بنان» ەیە هەر وەخت زۆر تێی گیرابێ دەستی کردووە بە سوێندخواردن، ویستوویە بە سوێند قسەکەی خۆی بسەپێنێ بەسەر خەڵکا!
شێخ بابە عەلی تەکیەیی لە سولەیمانی دەرزی ئەم کتێبەی بە فەقێیان ئەوتەوە، هەر کاتێ کە ئەگەیشتە سەر سوێندەکانی بەننانی، پشتێنەکەی لێ ئەکردەوە پاڵی لێ ئەدایەوە و ئەیوت: ئیشەکە گەیشتە سوێند، ئیتر ئەوا من پەکم کەوت! دەستی ئەخستە سەر دەمی و ئەیوت: ئم!