محەممەدەمین عوسمان گێڕایەوە وتی لەو سەرە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  291 مشاهده

محەممەدەمین عوسمان گێڕایەوە وتی: لەو سەرە ژنێک هەبوو بە هەر جۆریک بوو مێردە پیرەکەی هێنایە سەر ئەوە کە گەمە و گاڵەیەک بکەن! کردیان. پاشان ژنەکە ئاوی بۆ گەرم کرد، جامە ئاوێکی زۆر گەرمی کرد بە سەرا و کابرا خۆی ڕانەگرت تڕێکی کەند! ئەمجا جامێ ئاوی ساردی کرد بە سەرا. ئەویش زۆر سارد بوو. بەویش تڕێکی کەند! ئەمجا ژنە بۆ ئەوە خۆی بشواتەوە وتی: بێقەزای بیت چیت لێ بکەم؟ نە بەرگەی سەرما ئەگری، نە بەرگەی گەرما!