پێکوڕەیەکی جاف لە عێل بەجێ مابوو لە کاتی...
پێکوڕەیەکی جاف لە عێل بەجێ مابوو لە کاتی گەڕانەوەیانا بۆ گەرمیان لە شارباژێڕ لەو بناری شوکێ و باراوەدا دەوار هەڵئەدەن. ترێ پێگەیشتووە، ماڵەکە مرخ لە ڕەزێک خۆش ئەکەن. شەوێک ئەچن چی بە ڕەزەکەوەیە لێی ئەکەنەوە و ئەیهێنن بۆ ئەوەی سبەینێ بیخەنە سەر پشتی گایەک و بچن بە ڕێی خۆیانەوە.
لە دەمەو هەتاو کەوتنا خاوەن ڕەز ئەچێتە سەر ڕەز تەماشا ئەکا یەک هێشووە ترێ چییە پێوەی نەماوە! دەنگی دەرودراوسێ ئەکا ئەڵێ: غەوارە لەم شوێنەدا نییە تەنها ئەو ماڵە جافە تەریدەیە نەبێ کە یەک دوو ڕۆژە لێرەدا خستوویانە. ئەم ئیشە ئیشی ئەوانە. دەی با بچین! هەر یەکە پەلاماری تێڵایەک ئەدەن و هێرش ئەبەنە سەر ماڵەکە. ماڵیش کەسیان لە عەشرەت لا نییە. سەیر ئەکەن ئەو حەشاماتە کە هات ئێستا هەر بە خواردن ئەیانخۆن! چاریان نامێنێ دێنن بە پەلە بارە ترێ بە درێژی دایئەنێن مەوجێک ئەدەن بە سەریا شین و شەپۆڕ بە دەوریا ئەڵێن:
دەستەی تێڵا بە دەست کە دێن و ئەزانن وا ئەمانە کۆستیان کەوتووە و مردوویان لێ مردووە بە شوێنەکەی خۆیانا ئەگەڕێنەوە و ئەڵێن دزی ئێمە ئەمانە نین! پاش چوونی ئەوان ئەمانیش بار ئەکەن و ئەڕۆن و هۆڕە ترێش بەبێ قڕە لەگەڵ خۆیان ئەبەن!