شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی حاجی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
617 مشاهده
شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی:
حاجی مەلا جەلالێک هەبوو لە سولەیمانی؛ پیاوێکی لە خواترس و دڵپاک بوو. ڕۆژێک لە مزگەوتەکەی خۆیا وەعز دائەدا و ئەڵێ: خوا بۆیە مووسای ناو نایە مووسا، چونکە مووسای ناو بوو و بۆیە فیرعەونیشی ناو نایە فیرعەون، چونکە فرعەونی ناو بوو. دەسا خوایە بۆخاتری ئەم فرعەونە لە ئێمە و لە مووساش خۆش ببی! ئەویتریش بۆ سبەینێ!