کابرایەک ئەچێتە لای مەلا ساڵحی کۆزەپانکە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  480 مشاهده

کابرایەک ئەچێتە لای مەلا ساڵحی کۆزەپانکە ئەڵێ: قوربان بە دەستنوێژێک چەند نوێژی دەکرێ؟ ئەڵێ: زۆر. ئەڵێ: نوێژی سوننەتانیشی پێ دەکرێ؟ ئەڵێ: بەڵێ. ئەڵێ: هی قەزایانیش؟ ئەڵێ: بەڵێ. کابرا هەر زۆری لەسەر ئەڕوا، مەلا ساڵح لە ئاخرا ئەڵێ: دە بڕۆ مردیت مرێ، بە دەستنوێژێک سەد کەرانیی پێ بگێ!