کابرایەکی نەمەڵی ئەکەوێتە ناوچەی کۆیە و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  361 مشاهده

کابرایەکی نەمەڵی ئەکەوێتە ناوچەی «کۆیە» و ئەچێتە ناوشار شمەک بکڕێ، لە هەندێ لە شێوە قسەکردنی کۆیە سەری سوڕ ئەمێنێ هەر لەبەر خۆیەوە ئەڵێ:

کەوتوومەتە ناو کۆیە، بە فڕوفێڵ مانگایان لێ کردووم بە چێر؛
خاکەنازیان لێ کردووم بە بێر، ساجیان لێ کردووم بە سێر؛

ئەمە شار بوو کەوتمە ناوی وەکوو کوێر؟!