هێمن گێڕایەوە وتی فەقێیەکی شێت هەبوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  516 مشاهده

هێمن گێڕایەوە وتی:

فەقێیەکی شێت هەبوو لە دەوروبەری سەردەشت، پیان ئەوت حەمە شێت. مەلایەکی باشیش هەبوو، مەلا شێخ عەلی ناو بوو. ڕۆژێک شێتە بە مەلا شێخ عەلی ئەڵێ: ئەی لەسەرت نەکردمەوە؟ ئەویش ئەڵێ: سەگباب! جا ئەگەر لەسەرتم نەکردایەتەوە بە شەق قنگیان ئەدڕیت!