مەلا جەلالی مەلا حەسەنی ئابڵاخ لە سولەیمانی

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  451 مشاهده

مەلا جەلالی مەلا حەسەنی ئابڵاخ، لە سولەیمانی ڕۆژێ توڕە ئەبێ ئەڵێ: ئەم مەلا نەگریسانەی سولەیمانی منیان کردووە بە بنێشتەخۆشەی ژێر ددانیان و هەر ئەڵێن وایە و بێفیکرە و شت نازانێ، نازانم بۆچ وا ئەکەن؟! لەو وەختەدا ڕوو ئەکاتە محەممەدی کوڕی، ئەڵێ ئا ڕوڵە! ئەو کەوشانەم بۆ بێنە، ئەویش ئەڵێ: بابە وا لە پێتە!