شێخ محەمەد ئەمینی کاردۆخی گێڕایەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  719 مشاهده

شێخ محەمەد ئەمینی کاردۆخی گێڕایەوە وتی:

ئەولعەزیز هەبوو لە تەوێڵە کڵاشی ئەکرد، مەلا حەسەنێکی دزڵی هەبوو ئەچێتە لای، ئەڵێ: جووتێ کڵاشم بۆ بکە، شیعرێکت پێ ئەڵێم ئەگەر ژنان هاتنە لات بۆ کڵاشەکەیان، بەو جۆرە جوابیان بدەرەوە.

ئەڵێ: باشە

ئەڵێ، بڵێ:

بە فیدای نازت بم وە گشت کەسمەوە
ئینە لنگوو تۆن ها وە دەسمەوە