مارفی سەمێنی شاتری هەبوو لەو شارەزوورە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
827 مشاهده
مارفی سەمێنی شاتری هەبوو لەو شارەزوورە ڕەشماڵی هەڵدابوو، سەی حەبیبێکی «کاشتەر»یش هەبوو، ئەبێ بە میوانی ئەم مارفە، مارف لێی ئەپرسێ: ئەرێ برا! خاڵە سەیی پێغەمبەر ڕۆحم وەقوروانی وێ لە دەواردا دائەنیشێت یا لە خانگا؟ ئەویش ئەڵێ دیارە لە خانگا بوو، ئەڵێ: دەسا هەڵسە بڕۆ دەویت باوک، نانێکت نادەمێ، وەو سەی ساقە من تا ئێستا وامزانیگە لە دەوارا بووگە!