کابرایەکی موکریانی بڕە عەلەشیشێکی دابووە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  584 مشاهده

کابرایەکی موکریانی بڕە عەلەشیشێکی دابووە بەر و گەیشتە ئەو دەشتی شارەزوورە. کابرایەکی شارەزووری لە کابرایەکی دراوسێ ئەپرسێ (کە عەلەی ناو ئەبێ) ئەڵێ: هۆ! عەلە عەلە! ئەو سوورە مل درێژە پیسانەچین؟ ئەویش ئەڵێ: ئێژن عەلەشیشن. ئەڵێ: عەلەشیش چییە؟ ئابرا تۆ دەنگ. قنگیان هەس؟ ئەڵێ: «برا هەسە هەسی و هەسە نییەسی و هەس وە دوانیان قنگێکیان هەس».