کابرایەکی ئەو بەر کێوە کوڕێکی ئەبێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  343 مشاهده

کابرایەکی ئەو بەر کێوە کوڕێکی ئەبێ ئەیەوێ ژنی بۆ بێنی، دراوسێکیان ئەبێ ئەچێ بۆ داخوازی کچەکە، ئەم پیاوەش هیچ شک نابا لە گایەک زیاتر، باوکی کچە داوای گایەکەی لێ ئەکا ئەگینا کچەکەی نادا بە کوڕەکەی، کابراش ئەڵێ: «برام من لە ماڵی دنیا هەر ئەو گایە شک ئەبەم، ئەگەر بیدەم بە تۆ خ چی بکەم؟»

کوڕە لەسەر کولانجەی سەر بانەکەوە گوێی گرتبوو، بە باوکەکەی ئەڵێ: بابە گابازووی بدەرێ بە خوا بایی گاکە ئەیتڕێنم. کچەکەش کە لەوێ دانیشتبوو سەری بەرز کردەوە و ڕووی کردە کوڕەکە و وتی: «تڕحێو! بڕۆ گوو بکەم بە ڕیشی باوکتا، ئەی بۆ ئەو ساڵە کوڕی عەمەدی وەتمانێ لە کوێستان سوارم بوو هیچ نەشی تڕاندم؟»