جارێک دوو کابرای کورد لەو کوردەوارییە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
617 مشاهده
جارێک دوو کابرای کورد لەو کوردەوارییە شەوێک ئەچن بۆ دزی ماڵە جوولەکەیەک، کە ئەچنە ژوورەوە سەیر ئەکەن جوولەکە چاو ئەڕوانێ پێی ئەڵێن: باوەحیز ئەوە بەخەبەری؟ ئەویش ئەڵێ: نەوەڵڵا قوربان بەسەری ئێوە نوستووم، ئەوە تایەفەکەمان هەروا چاوزەقین.