حاجی برایماغای عەنبار نەخۆش ئەکەوێ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
632 مشاهده
حاجی برایماغای عەنبار نەخۆش ئەکەوێ ئەنێرێ بۆ سابڵاخ حەکیمی بۆ بێنن، حەکیم عەزرایەک لە سابڵاخ ئەبێ، ئەوی بۆ دێنن. عەزرا دێتە دیوەخان خزمەتکارەکە ئەچێتە لای ئاغا ئەڵێ: قوربان حەکیم عەزرا هاتووە ئەیەوێ بێتە خزمەتتان، ئاغاش ئەڵێ: ڕۆڵە بە خوا ئیمڕۆ ئەمەوێ کەسم چاو پێ نەکەوێ ناساغم، بچۆ پێی بڵێ ئاغام ئیمڕۆ نەخۆشە لە جێدا کەوتووە ناتوانێ بتبینێ!