کاک مەسعوود محەممەد گێڕایەوە وتی ئەوا لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  696 مشاهده

کاک مەسعوود محەممەد گێڕایەوە وتی:

ئەوا لە بەغدا لە جێگایەک دانیشتبووین. کوتوپڕ لەو کاتەدا عه‌بدولڕەحمان نوورجان هات و قسە لە گەڕان بە ترۆمبێل کرا لەناو شاردا، عه‌بدولڕەحمان وتی: وه‌ڵڵا بابم من ئەم دوو لاقانەم مانگی چوار دینارم بۆ دەگێڕێتەوە. عەبدولسەمەد حاجی محەممەد هه‌ڵیدایە وتی: «ئەگەر دوو لاقی کەت ببوایە مانگی هەشت دینارت لۆ دەگەڕایەوە».