مەلا مارفی کۆکی و مەلا حەمەمینی وەڵاش لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  783 مشاهده

مەلا مارفی کۆکی و مەلا حەمەمینی وەڵاش لە دیوەخانی قەرەنیاغای مامشا دانیشتبوون سەریان خستبووە بناگوێی یەک، لە بەر خۆیانەوە قسەیان ئەکرد. قەرەنیاغا وتی: ها، مەلاینە ئەوە درۆ و دەلەسەی چی هەڵەبەستن؟ خێرا مەلا مارف ئەڵێ: «قوربان ناوی جەنابت بە خێر و چاکە دێنین».