کچێک هەبوو لەو سەرە ڕۆژێک ئەچێ بۆ ماڵی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  525 مشاهده

کچێک هەبوو لەو سەرە ڕۆژێک ئەچێ بۆ ماڵی دراوسێیەکیان بۆ ئاگر. کە ئەچێ بۆ ئاگرەکە دەستی ئەچزێ بە تەنوورەکەدا بلامانێ تڕێک ئەکەنێ. ئەڵێ: «ئۆف کاول بێ! خۆزگا بچوومایە بۆ ماڵی خاڵم». ژنی خانەخوێکەش ئەڵێ: «جا دایکم ئەو خێرە هێناوەتە بۆ ئێمە، بیبە بۆ ماڵی خاڵت».