مەلا عەلی قوچەبڵباسی گێڕایەوە وتی پیاوێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  625 مشاهده

مەلا عەلی قوچەبڵباسی گێڕایەوە وتی:

پیاوێک خەڵکی ئەو سەرە هاتە لای نوێژ بکا. پیاوەکە مناڵێکی لە گەڵا بوو، نوێژمان کرد و پاشا مناڵەکە ڕووی لە باوکی کرد و دەستی بۆ من کێشا و وتی: باوە ئەوە کێیە نوێژی کرد؟ باوکیشی وتی: ئەوە مەلا گیانە. مناڵەکە لێی پرسییەوە وتی: ئەی ئەوە بۆ کێ نوێژی کرد؟ وتی: بۆ ئەڵڵا گیان.