یەکێ لە بەگەکانی جاف ئەولادێکی بێ کەڵکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  686 مشاهده

یەکێ لە بەگەکانی جاف ئەولادێکی بێ کەڵکی ئەبێ، پیاوێکیشی ئەبێ حەمە عەلی ناو ئەبێ. ڕۆژێ دەردە دڵ ئەکا لە لای حەمە عەلی ئەڵێ: حەمە عەلی بە خوا وەجاغم کوێرە. حەمە عەلیش لەبەر خۆیەوە ئەڵێ: «بەخوا میرم باوکیشت هەر وەجاغی کوێر بوو».