دەروێشی کەڵوڕ لەو کوردەواریا بە گوندەکان...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
809 مشاهده
دەروێشی کەڵوڕ لەو کوردەواریا بە گوندەکانا ئەسوڕێنەوە، هەر یەکە کراسێکی درێژ لەبەر ئەکەن، پرچێکی لە شانە دراویان بەر داوەتەوە، دەفێک ئەخەنە نەڕەی شانیان، تەزبێحێکی دەنک گەورەشیان ڕاست و چەپ خستۆتە ملیان، کە ئەگەنە قەراخ ئاوایی دەفەکە ئەگرن بە دەستەوە بە بەر ماڵەکانا ئەسوڕێنەوە و بەدەم دەف لێدانەوە گوایە زیکر ئەکەن ئەڵێن: «هۆ عەباس، تەیرێ مەیرێ کاینات - هۆ دایە گورە ئەمە بە دەرکی کونات، چیزێ مێزێی ڕای دەروێش بنێرە».