کوڕێکی گۆمەیی چووبوو بۆ خوێندن چەند...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  831 مشاهده

کوڕێکی «گۆمەیی» چووبوو بۆ خوێندن، چەند ساڵێکی پێ چووبوو گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان هیچیشی نەخوێندبوو، لێیان پرسی بۆ چی نەتخوێندووە؟ وتی: «ڕۆژی خۆم تاقەتم نەبوو، ڕۆژی مامۆستام، ڕۆژی هەردووکمان، ڕۆژی جمعە بوو، ڕۆژی سێشەنبە ئیتر لەکوێ بخوێنم».