لە دێ تەپە کوڕە بێوەژنێکی جوان هەبوو ک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  698 مشاهده

لە دێ «تەپە کوڕە» بێوەژنێکی جوان هەبوو کوڕێکی لە حوجرەدا بوو ئەیخوێند. مامۆستای مناڵەکە ویستی دایکی کوڕەکە مارەکا بەڵام بێوەژنە مێردی پێ نەئەکرد. ڕۆژێک مامۆستاکە تێروپڕی لە منداڵەکە دا و پێی وت: ئەوە تۆ بۆ چی لای دایکت وتوتە دەعباکەی مامۆستا زلە؟ منداڵە بە گریان ئەچێتەوە شکات ئەخاتە بەر دایکی بەرەکەت دا ئەم شکاتە بوو بە هۆی ئەوە کە دایکی مێرد بە مامۆستا بکا.