حاجی مەحمووی بازرگان هەبوو لە سولەیمانی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
825 مشاهده
حاجی مەحمووی بازرگان هەبوو لە سولەیمانی دوکانەکەی بەرانبەر دوکانی حاجی فەقێ بوو. حاجی فەقێ بازاڕێکی گەرمی هەبوو، ئەو کەس نەئەچووە لای. ئینجا کە مەردمەکەی ئەبینی ئەچوونە سەر دوکانەکەی حاجی فەقێ بۆ شت کڕین ئەیوت: تەماشا کە، تەماشا کە، سەگبابانە بۆ سەر ئاودەستی مزگەوت ئەچن.