مەلا مەحموود گێڕایەوە وتی لەو ناو جافای...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1127 مشاهده
مەلا مەحموود گێڕایەوە وتی: لەو ناو جافایەتییەی بناری کفری، پیاوێکیان چووە لای مەلاکەی زەردەلیکا و وتی: مامۆستا شەرع شەرمی بۆ نییە، خۆت ئەزانی ڕەمەزانە، ئیمشەو لەگەڵ خێزانەکەما خەریکی ئیشی خێر بووین و شەبەقی دا، چارم چییە؟ مەلا وتی: ئەبێت بیگێڕیتەوە. کابرا وتی: دەسا مەلا شاسواریش بێت بنەوێ لێ، تازە ناتوانێ بیگێڕیتەوە!