مەلا سمایلی کانێسکان جارێک لە کەرکووک لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  985 مشاهده

مەلا سمایلی کانێسکان جارێک لە کەرکووک لە گاورەکانی قەڵا دۆستی ئەبێ ئەچێتە لای، ئەویش پەرداخێ عەرەقی بۆ دێنی و ئەیخواتەوە. هەر لە گەڵ ئەیخواتەوە ئەڵی مەلا سمایل ئەزانی ئەمە عەرەق بوو؟ ئەڵێ چی بە چیا ئەزانی عەرەق بوو؟ ئەڵی پیاوێکی تەکێفی - م ناردمە لای ئیسحاقەجوو هێنای، مەلا سمایلیش ئەڵی: بە خوا کەرە! ئێمە کە موسڵمانەکان و عالمین کە دێتە باسی ڕیوایەتکردنی حەدیس، ئەڵێ، ئیسحاقی ڕاهەوەی لە ئەبو سوفیانی سەورو، ئەو لە ئەبو هورەیرەوە ڕیوایەتی کردووە، ئێمە لەو جۆرە پیاوانە هێشتا هەر گومانمان هەیە کە چی، ئێستا ئە ڕیوایەتەم بۆ ئەکا؛ گاورێک لە ترکیفیەکەوە و ئەو لە جوولەکەیەکەوە. بڕۆ بابە بڕۆ، بە ڕێی خۆتەوە، تێکە پەرداخێکی تر!