کابرایەکی سورچی بانگیان کرد بۆ شایەتی لە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1085 مشاهده
کابرایەکی سورچی بانگیان کرد بۆ شایەتی لە سەر کابرایەکی سوچبار، کابرا لە لای مەلا وتی: ئەمە بۆ شایەتی ناشێ، چونکە نازانێ فاتیحا بخوێنێ، مەلا بە کابرای شاهدی وت فاتیحا بخوێنە. نەیزانی! مەلا وتی: ئەدی تۆ کو نوێژانی دەکەی؟ وتی: سەیدا لە سەر بەردی دەزانم، لە سەر حەردی نەزانم! ڕاست بوو کە، ئەچووە سەر تاتە بەردەکان بە پوختی ئەیزانی.