کابرایەکی گەڕوسی ئەچێتە قوریچیای لای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  667 مشاهده

کابرایەکی گەڕوسی ئەچێتە «قوریچیا»ی لای «لەیلاخ» چاری نامێنێ ئەچێتە سەر بەردە نوێژەکانی مزگەوت نوێژ ئەکا، کابرای قوڕیچیا - یش خەریکی نوێژ کردن ئەبێ. کابرای گەڕوسی «شیعە» ئەبێ و ئەم «سونی» قوریچیاییەکە سەیر ئەکا کابرای گەڕوسی لە ئاخری نوێژەکەیا هەر دوو بەرە لە پی دەستی دوو سێ جار ئەماڵێ بە سەر ڕانیا و بەم کردەوەیە لە نووێژەکەی دەر ئەچێ! کابرا لێ ئەپرسێ ئەوە بۆچ وا دەست ئەماڵی بە سەر ڕانتا؟ ئەویش ئەڵێ ئەوە یەعنی ئای لەو خیانەتە گەورەیە کە خەلافەت لە ئەمیر داگیر کرا و درا بە ئەبوبەکر. ئەمجا ئەو لەو ئەپرسێ: ئەی ئەوە تۆ بۆ چ لە نوێژەکەتا لە کاتی شایەتیمانا ئەو پەنجەیەی دەستی ڕاستەت ڕاست ئەکەیتەوە؟ ئەویش ئەڵێ: ئەوە یانێ ئەو پەنجەمە بە قنگی دایکی درۆزن.