زیرەکیی زیرەکێک کابرایەکی تلەزەیتی سێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  686 مشاهده

زیرەکیی زیرەکێک:

کابرایەکی «تلەزەیتی» سێ بە سێ تەڵاقی خواردبوو. بۆی چاک نەئەکرایەوە، ئەچێتە زەردیاوای قەرەداغ بۆ لای شێخ مستەفای شێخ نەجیب ئەو بۆی چاک کاتەوە. کابرا، کە تەڵاقی بۆ چاک کرایەوە هەڵئەستێ بگەڕێتەوە، بەڵام هەقی تەڵاق چاککردنەوەکە دانانێ، شێخ مستەفا پێی ئەڵێ: کوا هەقی تەڵاقەکە؟ ئەڵێ: یا شێخ کە چوومەوە بۆت ئەنێرم. شێخ مستەفا دیسان سێ بە سێ تەڵاقی پێ ئەخواتەوە کە تا دوو ڕۆژی تر هەقی تەڵاقنامەکە بنێرێ.