مەلا حەسەنی شاتری بۆی گێڕامەوە وتی حسێن...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  726 مشاهده

مەلا حەسەنی شاتری بۆی گێڕامەوە وتی:

حسێنی نادر هەبوو لە «مەستەکان» نوێژی ئەکرد، وتم نوێژ ئەزانی؟ وتی: ئای گووی تۆی لێ نەوارێ چۆن نایزانم؟ تەنها باوە حیزەکە نەوێ! وتم ئەوە چیز؟ وتی: کوڕە نازانم، شاتمانە، ماتمانە، نازانم چییە؟! وتم: ئەی پێغەمبەر ناوی چییە؟ وتی: بە خوا کاورایەکی شێتی، وا ئەزانم نایزانم؟! حەمەی ئەولای خاڵە مستەفا!