پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی ئەحەی نازێیان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  735 مشاهده

پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی ئەحەی نازێیان پێ ئەوت، دوکانی کەوچک فرۆشی هەبوو لە مەیدانی ماست فرۆشەکان، دراوسێ دوکانێکی هەبوو تەنەکە چی بوو.

ڕۆژێک لەگەڵ کابرای تەنەکەچیدا ئەبێ بەشەڕتا، تەنەکەچی پێی ئەڵێ: ئەتکوژم و هەر تەنەکە ئەدەم بە خوێنتا. ئەحەش ئەڵێ خەڵکینە! سەیری ئەم کابرایە ناکەن، ئەو ساڵە مانگ گیرابوو ئەم لە باتی تەنەکە لە قووزی دایکی ئەدا؛ کە چی ئێستا ئەڵێ ئەتکوژم و تەنەکە ئەدەم لە خوێنتا.