مەلا سەعیدێکی ئیبن عەباسی هەبوو بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  583 مشاهده

مەلا سەعیدێکی ئیبن عەباسی هەبوو، بە ڕواڵەت و سەر و ڕیش پیاوێکی نایاب بوو، بەڵام هەندێ شت عینسان لە دەستی خۆیا نییە و پیاو لە خشتە ئەبا.

جا ڕوژێک ئەم مەلا سەعیدە لە حوجرەکەی خۆیا لە سەقز خەریکی کوڕێک ئەبێ کتوپڕ کابرایەک دەرگای حوجرەکە ئەکاتەوە و ئەچێت بە سەر ئەو ئیشەدا، مەلا سەعید ئەڵێ: برام چیت ئەوێ؟ کابرا ئەڵێ: قوربان هیچ، ئەمویست شوێنێک دەست کەوێ دوو ڕکات نوێژی تیا بکەم. مەلا سەعیدیش ئەڵێ: کابرا تۆ کوێری، ئێرە کەی شوێنی ئەوەیە؟ نابینی لە بەر تەنگی شوێنەکە ئێمە دوو دوو سواری یەک بووین.