کابرایەک شەوێ بە ژنەکەی ئەڵێ ژنەکە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  454 مشاهده

کابرایەک شەوێ بە ژنەکەی ئەڵێ ژنەکە بەیانی ئەچم بۆ شار نەختێ کەلوپەل ئەسێنم و ئەچمە لای کێر وەستایەکیش کاوراکە بڕێ کول بووە، دەمەنیایەکی ئەویش ئەکەمەوە. تۆیش چیت گەرەکە تا بۆت بێرم؟ ژنەش ئەڵێ خوا نەیوڕێ گشت شتێک هەس، هیچم نەگەرەکە، بەڵام کە چوویتە لای کاورای وەستا بۆ دەمەنیا، پێی بێژە پانی بستێک و درێژی دوو بست وێ، وەو جۆرە دەمەنیای بکاتەوە، جا خۆیشت چی ترت گەرەکە پێی بێژە.