کابرایەکی دەرۆزەکەر ئەچێتە بەر دەرگایەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  481 مشاهده

کابرایەکی دەرۆزەکەر ئەچێتە بەردەرگایێک و ئەڵێ خێرتان بنووسێ شتێکم بدەنێ. لەو کاتەدا ژن و مێردەکە لە ژوورەوە خەریکی ئیشی خێر ئەبن. ژنەکە لە ژێرەوە جارجار نەرمە زیلەیەک ئەدا لە مێردەکەی. کە سواڵکەرەکە ئەو قسەیە ئەکا ژنەکە ئەڵێ خوا بتداتێ. کابرای دەرۆزەکەر هەر واز نایەنێ؛ ئەوەی ئەیخۆن لەوە شتێکم بدەنێ. ژنەکە ئەڵێ: «من کێر ئەخۆم و مێردەکەم زیللە، ئەگەر ئەتەوێ فەرموو». کابرای سواڵکەر لێ ئەدا ئەڕوا، ئەڵێ: «ئەم نیعمەتە خوا هەر بە خۆتانی ڕەوا ببینێ».