مەحموو پاشای جاف و سەید فەتاحی جەباری بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  473 مشاهده

مەحموو پاشای جاف و سەید فەتاحی جەباری بەینیان زۆر خۆش ئەبێ. هەر جارە کە مەحموو پاشا لە کوێستان ئەگەڕایەوە ئەبوو بە میوانی سەید فەتاح و بە قسەی خۆش و دەماخ بزوێن چەند ڕۆژێک لەگەڵیا ڕایئەبوارد. ڕۆژێک لە قەراخ ئاوایی بانگۆڵ پێکەوە ئەبن یەکێک لەو قالۆنچە ڕەشە دەشتەکییەکان هەندێ شیاکەی گولۆر کردۆتەوە و داویەتیە بەر خۆی و پێوە ئەڕوا. مەحموو پاشا ئەڵێ: «سەید! گەرمیانی ئەوەتە خەریکە کاروان ئەکا». سەید فەتاحیش ئەڵێ: «بەڵێ قوربان دیاری بۆ ماڵ پاشا ئەبا».