سەی حەمە حەسەنێک هەبوو خەڵکی سنە بوو...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
705 مشاهده
سەی حەمەحەسەنێک هەبوو، خەڵکی سنە بوو، ژنی زۆر زۆری ئەهێنا، جارێک ژنێکی هێنا و ژنە پاش ماوەیەک نەخۆش ئەکەوێ و بە سەی حەمەحەسەن ئەڵێ: «پیاوەکە ئەگەر من مردم تۆ چی ئەکەی؟». سەی حەمەحەسەنیش ئەڵێ: «ئافرەت ئەگەر تۆ نەمردی من چی بکەم؟».