کابرایەکی کورتەباڵا ئەچێتە لای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  579 مشاهده

کابرایەکی کورتەباڵا ئەچێتە لای «غوڵام شاخانی» والی شکات ئەکاو ئەڵێ: پاشا کابرایەکی کورتەباڵا ستەمێکی زۆری لێ کردووم، حەقم بسێنە. ئەویش ئەڵێ: کورتەباڵا ستەمی لێ ناکرێ: کابراش ئەڵێ: «پاشا ئەوەی زۆری لێ کردووم لە من کورتترە». والی دەست ئەکا بە پێکەنین و دادی ئەپرسێ.