جارێک شێخ محەمەد لەگەڵ شێخ عوسمان لە ماڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  811 مشاهده

جارێک شێخ محەمەد لەگەڵ شێخ عوسمان لە ماڵی شێخ خالددا ئەبن. شێخ خالد و شێخ عوسمان برا بوون وە لەگەڵ شێخ محەمەدیشا ئامۆزا بوون، شێخ خالید تازە ژنی هێنابوو، شتومەکی ناوماڵ لە دۆشەک و شتومەک زۆر پەرداخ بوو، هەمووی هی ماڵی تازەزاوا و تازەبووک بوو.

شێخ محەمەد ئەچێ لەسەر دۆشەکە تازەکە دەست ئەکا بە خۆ گەوزاندنەوە و ئەڵێ بەخوا نەرم و خۆشە. شێخ عوسمان پێی ئەڵێ شێخ محەمەد هەستە لەسەر دۆشەکەکە ڕامەکشێ نەوەک مەولانای برام بێتەوە و بە خێزانەکەیت تێ بگاو دەستێکت لێ بوەشێنێ. شێخ محەمەدیش بەبێ وەستان ئەڵێ: «شێخ عوسمان ئەی ئەگەر خێزانەکەی هاتەوە و بە شێخ مەولانام تێ گەیشت چی ئەڵێ».